گەنجێک لەهەریر خنکا

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

یونس حمد

ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لەگوندی بەربیانی دەشتی هەریر گەنج خنکا.

کەمێک پێش ئێستا تەرمی گەنجێک بەمردووی گەیێندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر سەرچاوەیەک لەو نەخۆشخانەیە بۆ سپێدە ئەوەی پشت ڕاست کردەوە کە گەنجێک بەخنکاوی گەیشتووەتە ئەوێ و بەپێی قسەی شاهید حالەکان بێت لەکاتی مەلەکردن خنکاوە.

سپێدە ئەوەشی زانی گەنجەکە تەمەنی 20ساڵە و ناوی رەوەند دلشادە و تەرمەکەی بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە