هێزە ئەمنییەكانی عێراق دوو دەروازەی سنوورییان كۆنترۆڵ كرد

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان كۆنترۆڵكردنی دوو دەروازەی سنوورییان لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند بە فەرمانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی چوونە هەردوو دەروازەی مەندەلی و مونزریە. ڕوونیشیكردەوە كە ئەو هێزانە هەردوو دەروازەكەیان بە تەواوی كۆنترۆڵكرد و پاشان پشكنینیان ئەنجام دا. […]