قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق دەستی پێ كرد

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

- كاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ شەممە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق بە ئامانجی ریشەكێشكردن و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە چوار میحوەری سنووری پارێزگای دیالە دەستی پێ كرد كە هێزەكانی فەوجی دژەتیرۆری سلێمانی تیایدا بەشداری دەكەن.