بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆپەراسیونی قارەمانەكانی عێراق لەدیالە سەرۆك وەزیران گەیشتە ئەو پارێزگایە

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆپەراسیونی قارەمانەكانی عێراق لەدیالە سەرۆك وەزیران گەیشتە ئەو پارێزگایە

كاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ شەممە قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق بە ئامانجی ریشەكێشكردن و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە چوار میحوەری سنووری پارێزگای دیالە دەستی پێ كرد كە هێزەكانی فەوجی دژەتیرۆری سلێمانی تیایدا بەشداری دەكەن

سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەگەل گەیشتنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پارێزگاكە، قوناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی قارەمانەكانی عێراق بۆ لەنێوبردنی شانە نووستووەكانی داعش لەپارێزگای دیالە ودەوروبەری دەستپێكرد.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەر یەكە لەهێزەكانی پۆلیس وحەشدی شەعبی بەشداریانكردوە، وسەرۆك وەزیرانیش سەرپەرشتی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەكات.

هەروەها ئۆپەراسیۆنەكە ناوچەكانی قەزای خانەقین ومیقدادیە لەسنوری پارێزگای دیالە دەیانگرێتەوە.