دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: له 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 848 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 78 كه‌سی دیكه‌ش دوای تووشبوونیان به‌م ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا، 2هه‌زار و 848 كه‌س توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون و78 كه‌سى دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه. وهه‌روه‌ها هه‌زار و 878 كه‌سی دیكه‌ش دوای چاره‌سه‌ری پزیشكی چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كۆی گشتی ژماره‌ی تووشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (COVID-19) له‌عێراق گه‌یشتووه‌ته 72 هه‌زار و 460 كه‌س له‌نێویاندا دوو هه‌زار و 960 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌بووه و 41 هه‌زار و 380 نه‌خۆش دوای چاره‌سه‌ری پزیشكی چاكبوونه‌ته‌وه و له‌ئێستادا 28 هه‌زار و 120 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدان كه 404 یان له‌ژێر چاودێری چڕدان.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: له 24 كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، 211 تووشبووی نوێ به‌ڤایرۆسه‌كه و 11 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه.