11 كەس لە كاتی هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنی منداڵێك خنكان

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ لە یەكێك لە كەناراوەكانی شاری ئەسكەندەرییەی میسر، 11 كەس لە كاتی هەوڵدانیان بۆ ڕزگاركردنی منداڵێك خنكان. فەرمانگەی گەشتوگوزاری ئەسكەندەرییە بڵاویكردەوە كە ڕۆژی هەینی 11 كەس هەوڵیانداوە منداڵێك لە نێو ئاوی كەناراوی نخێل ڕزگاربكەن، بەڵام هەر 11 كەسەكە و منداڵەكەش خنكان. ڕوونیشیكردەوە كە تەرمی زۆربەی قوربانییەكان لە ئاوەكە دەرهێندراوە و هەوڵیش دەدەن […]