دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی ، لە شاری سلێمانی بەردی بناخەی شەقامی سەد مەتریی دادەنرێت
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆی بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لە شاری سلێمانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی دادەنرێت.
له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی ئاماده‌كاریه‌كانی مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ئەنجامدراوە، كه له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌سێ قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت، قۆناغی یه‌كه‌می كه 33 كیلۆمه‌تره له تاسڵوجه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ گوندی ده‌مركان له سنوری عه‌ره‌به‌ت، قۆناغی دوه‌میش له دهمركانهوه ده‌ستپێده‌كات بۆ تونێلی پێشڕه‌و له سیته‌ك، قۆناغی سێیه‌می پڕۆژه‌كه‌ش له تونێلی پێشڕه‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ تاسڵوجه.
13ی شوباتی ئەمساڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌یوانه‌وه .