پارێزگای دیالە: حکومەتی عێراق دوو دەروازە و 8 بازگەی لە حەشدی شەعبی وەرگرتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

حکومەتی عێراق لەهەوڵەکانی بۆ دەرهێنانی خاڵەسنوریەکان لە ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارە شیعەکان بەردەوامە، ئەمڕۆ شەمە، دەروازەی سنوری مەنزەریەی سەربە قەزای خانەقین و دەروازەی مەندەلی لە ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی دەرهێنران و بە هێزەکانی وەڵام دانەوەی خێرا سپێردران.