كازمی دوو دەروازەی سنووری كۆنتڕۆڵ كرد

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ فەرماندەیی هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرا ڕایدەگەیەنێت، لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆك وەزیران هەردوو دەروازەی مونزریە و مەندەلی لەگەڵ ئێران كۆنتڕۆڵ كران. سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ‌هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی چوونەتە نێو هەردوو دەروازەی سنووری مونزریە و مەندەلی و كۆنتڕۆڵی تەواویان كردووە و بەتەواوی پشكنیویانە. ڕاشیگەیاندووە، هێزێكی بژاردە بۆ […]