ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردودا گەیشتە 216 هەزار

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردودا گەیشتە 216 هەزار، هەروەها تێکڕای توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 12 ملیۆن و 847 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا کاتژمێر 8:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتوەتە 12 ملیۆن و 847 هەزار و 288 کەس، لەو ژمارەیەش حەوت ملیۆن و 483 هەزار و 246 توشبو چاکبونەتەوە و 72 هەزار و 734 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان ، كە تیایدا سێ ملیۆن و 355 هەزار و 646 توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 490 هەزار و 446 کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 137 هەزار و 403 کەس بەرزبوەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە رووی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 300 هەزار و 988 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 255 هەزار و 117 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.