دیجیتاڵ میدیای سپێده
حاڵه‌ته‌كانی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان له ئیداره‌ی گه‌رمیانی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی روو له هه‌ڵكشانه‌و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووش‌دا 9 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه
سه‌رچاوه‌یه‌ك به دیجتاڵ میدیای سپێده‌ی ڕاگه‌یاند: له ئیداره‌ی گه‌رمیان له سه‌رتای كۆرۆناوه تا ئێستا زیاتر له 1469 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، له‌و ژماره‌یه‌ش 351 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و 39 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌م ئامارانه وایانكرد ژماره‌یه‌ك رێكخراو هه‌ڵمه‌تێك له‌سه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاوبكه‌نه‌وه كه گوایه ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ئاست بارودۆخه‌كه كه‌مته‌رخه‌مه و نه‌یتوانیوه ئیداره‌ی دۆخه‌كه بدات، به‌مه‌ش ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی ده‌خاته ڕوو .
1.لایه‌نی به‌رپرسی فه‌رمی بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كۆرۆنا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی ئه‌وپه‌ڕی پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كردووه و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كانی سنوره‌كه‌ی راسپاردووه هاوكاری ته‌واو و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان.
2.له رۆژی (23/6/2020) به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به كۆرۆنا و كار نه‌كردن به ئامێره‌كانی، به ژماره (1418) نوسراومان ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له گه‌رمیان كردووه، داوامان كردووه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بدرێته دادگای تایبه‌تمه‌ند.
3.جگه له‌و بڕه پارانه‌ی كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ته‌رخانكراوه، حكومه‌تی هه‌رێم كۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رحانیكردووه بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان، بڕه‌كه‌ی 350 ملیۆن دینار بووه. له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌وه ته‌واوی ئه‌و بڕه پاره‌یه خراوه‌ته خزمه‌تی پێداویستی ته‌ندروستی و بڕی 30 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا تایبه‌ت كراوه، خه‌رجكردنی 250 ملیۆن دینار له گه‌نجینه‌ی گه‌رمیان ته‌صفیه كراوه و راپۆرتیش دراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ژماره (1422) له رۆژی (25/6/2020). هه‌روه‌ها له‌و 100 ملیۆن دیناره‌ی دیكه‌شی زۆرینه‌ی زۆری خه‌رج كراوه بۆ روبه‌رونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ر رۆژنامه‌وانێك بیه‌وێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌دواداچون بكات ورده‌كاری ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست.
4. ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگاداره له ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی بواری ته‌دروستی له گه‌رمیان، به‌ڵام لێره‌وه رونیده‌كه‌ینه‌وه له به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له سێ ساڵی رابردوودا، پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌سه‌ڵاتیان پێنه‌دراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر و نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌تی ناوخۆ.