زولکوف پالۆ: دەبێت کورد لە دادگای سوید سکاڵا تۆمار بکات

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-12 00:00:00 - سەرچاوە: ANF

زولکوف پالۆ یەکێک لە فەرماندەکانى هەپەگە رایگەیاند، دەبێت کوردانی سوید لە دادگاکانی سوید سکاڵا تۆمار بکەن و سەرلەنوێ قۆناغی پەیوەندیدار بە کوشتنی پاڵمێ دەستپێبکاتەوە. پالۆ وتی "هەوڵ بۆ روونکردنەوەى ئەو کوشتنە ئەرکی ئێمە بەرامبەر بە پاڵمێ".