دەبێت نرخی ئەمپێر كەمبكەنەوە عیراق، بەبێ‌ بەرانبەر سوتەمەنی دەدرێتە موەلیدە ئەهلییەكان

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی بە وەزارەتی نەوت كردووە، بەبێ‌ بەرانبەر سوتەمەنی بۆ موەلیدە ئەهلییەكان دابین بكات، تا لەبەرانبەردا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتربكەن و نرخەكانیش كەمبكەنەوە. ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی (السومریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە”وەزارەتی نەوت بەخۆڕایی سوتەمەنی بۆ موەلیدە ئەهلییەكان دابین دەكات، تا لەبەرانبەردا نرخەكانیان كەمبكەنەوە […]