ديجيتاڵ میدیاس سپێده
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ یه‌كه‌مجار به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پارێزگای كه‌ربه‌لا و به‌دواداچون بۆ پرۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌ردانێك مسته‌فا كازمی گه‌یشتوه‌ته پارێزگای كه‌ربه‌لا، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی جێبه‌جێكراو، هه‌روه‌ها به‌دواداچونه بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و پرۆژانه‌ی كه به‌ته‌واونه‌كراوی ماونه‌ته‌وه.
له‌زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، مسته‌فا كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌دواداچون بۆ كێشه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان و هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێداویستی و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كات