گەرمیان؛ هاووڵاتییەك بە هۆی رووداوێكی هاتووچۆوە گیانی لە دەست دا

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-14 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆە کەسێک لە گەرمیام گیانی لە دەست دا. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێگای نێوان کەلار – پەروێزخان ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (مان بارهەڵگر و نیسان پاتڕۆڵ) ڕوویدا. ڕوونیشیكردەوە كە لە ڕووداوەكەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان پاتڕۆڵەکە گیانی لە دەست دا.