دیجیتاڵ میدیای سپێده
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق: "تا ئێستا سێ هەزار و 136 پزیشك و كارمەندی تەندروستیی لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 25ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە"
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند كە تا ئێستا سێ هەزار و 136 پزیشك و كارمەندی تەندروستیی لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) بوون و 25ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، عەلی بەیاتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە كە تا ئێستا سێ هەزار و 136 پزیشك و كارمەندی تەندروستیی لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 25ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا 79 هەزار و 735 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 250 كەس گیانیان لەدەستداوە و 46 هەزار و 998ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.