ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای شەقڵاوە قوربانی لێكەوتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-14 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی شەقڵاوە- سۆران ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێك بەسەختی بریندار بوو. فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە كاتژمێر4ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی شەقڵاوە- سۆران لەنزیك گوندی ئافریان پێكدادانێك ڕوویدا لەنێوان تاكسیەكی ساڵۆن و كیایەكی تایبەتی ساڵۆن. ڕاشیگەیاند، لەئەنجامی ڕووداوەكە بەداخەوە شۆفێری تاكسی بەسەختی بریندار بووە، […]