كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-15 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ   بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەینێ پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.