خەندان-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هێشتا قەبارەی ئەو تاوانەی نەزانیوە کە بەکوشتنی قاسم سولەیمانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە دژی ئێران ئەنجامیداوە، دەشڵێت، ئێران وەڵامی ئەو تاوانە دەداتەوە نەک تەنها ئەمڕۆ، بەڵکو بۆ چەندین ساڵی داهاتوش بەردەوام دەبێت.
کوشتنی سولەیمانی تاوانێکی گەورەی ئەمریکییەکان بو
هیچ گومانێکی تێدا نیە ئەمریکا رقی لە گەلی ئێران و عێراقیشە
بەرەبەیانی دوێنێ هەینی ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕکەوانەوە لە نزیک فڕۆکەوانەی بەغدای پایتەخت هێرشیکردە سەر دو ئۆتۆمبێل و هەریەکە لە قاسم سولهیمانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئهبومههدی موههندیس، جێگری سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی و هەشت كهسی دیكه كوژران.
جێگەی سولەیمانی بەئاسانی پڕناکرێتەوە، لەبەرئەوەی ئەو تەنها فەرماندە و پلاندانەری جەنگ نەبوە
ئەوەشی خستەڕو، "دوژمنەکانی ئێران زۆر لە هەڵوێستەکانی سولەیمانی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە نیگەرانبون، بەم نزیکانە ئێران پلانەکانی دوژمن ئاشکرادەکات و بەتوندی وەڵامیان دەداتەوە".