وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ تاوتوێكردنی كوژرانی سولەیمانی سەردانی تاران دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك –بەشی هەواڵ بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد بن عەبدولڕەحمان وەزیری دەرەوەی قەتەر بگاتە تاران. بەپێی ئاژانسەكان، نێوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی قەتەر دەگاتە تاران و لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و كاربەدەستانی ئێراندا كۆدەبێتەوە. بابەتی سەرەكی گفتووگۆكانی نێوان هەردوولایەن كوژرانی قاسم سولەیمانی و بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دێت.