خەندان-
نێردەی تایبەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، کوشتنی قاسم سولەیمانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، وەک راگەیاندنی جەنگ وایە، دەشڵێت، وەڵامی هەمو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیش بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەدرێتەوە.
بە کوژرانی قاسم سولەیمانی، ئێران چوە قۆناغێکی دیکە لە جەنگ دژی ئەمریکا
بەرەبەیانی دوێنێ هەینی ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕکەوانەوە لە نزیک فڕۆکەوانەی بەغدای پایتەخت هێرشیکردە سەر دو ئۆتۆمبێل و هەریەکە لە قاسم سولهیمانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئهبومههدی موههندیس، جێگری سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی و هەشت كهسی دیكه كوژران.
کوشتنی سولەیمانی دەستپێکی وەرزێکی نوێیە، کە تیایدا جەنگ دژی تاران رادەگەیەندرێت
پێشتریش نێردەی تایبەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان بە ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانی راگەیاندبو، "لەپاش کوشتنی سولەیمانی لەلایەن واشنتنەوە، ئێران مافی خۆی بەکاردەهێنێت لە بەرگریکردن لە خۆی بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان".