ڕۆحانی تەوەری گفتووگۆكانی لەگەڵ كازميدا ئاشكرا دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ سەرۆكی ئێران باس لە كۆبوونەوەكەی دەكات لەكەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و دەڵێت، بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلاری ساڵانە لەنێوانیاندا تاوتوێ‌ كرا. حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە تاران ڕایگەیاند:”لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، گفتووگۆيان لەبارەی بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی ساڵانەی نێوان عیراق و […]