پۆلیسی ڕاپەڕین: كەسێك لەسەر ڕووداوەكەی بێتواتە دەستگیركراوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ پۆلیسی ڕاپەڕین وردەكاری ڕووداوەكەی بێتواتەی ڕاگەیاند كە كوژرانی هاووڵاتییەكی لێكەوتەوە. پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند ئێوارەی سێ شەممە، دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بێتواتە ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە سەیرانگای سەروچاوەی سەر بە شارەدێی بێتواتە و دەرکەوت کە کەسێک بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و كوژراوە. ڕوونیشیكردەوە كە دوای گەیشتنی هێزەکانیان بۆ […]