دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەرچووه یه‌كه‌مه‌كانی سەر ئاستی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان هەرێمی کوردستان به‌یانامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە چاوەڕوانی دامەزراندنین و تا ئێستا بڕیار لە دامەزراندنمان نەدراوە.
له به‌یانامه‌كه‌ی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووه، له ساڵی2019 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی فەرمی داوای ناوەکانمانی لە زانکۆکان کردووە ،بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەو بارەوە نەدراوە ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پەروەردەو خوێننی باڵا و بەرپرسانی باڵا لەوەزارەت و ئەنجومەنی وەزیران پێمان ڕاگەیەندراوە کە لە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دامەزراندنمان ،بەڵام تائێستا ئەم هەوڵانە نەکەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە
له دواین هه‌وڵی فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی كه نوسراوێكیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كردبوو، بۆ دامه‌زراندی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌رئاستی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێم ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه : ئه‌م جۆره داواكاریانه ئاراسته ناكرێت چونكه هه‌موو جۆره دامه‌زراندنێك راگیراوه ، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی دارایی هه‌رێم
یه‌كه‌مه‌كان راده‌گه‌یه‌نن: بەردەوام ئەبین لەفشار و چالاکی مەدەنیانە تا ئەوکاتە بەفەرمی بڕیاری دامەزراندنمان ئەدرێت پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ،بەپێچەوانەوە مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنین.