قوتابخانەی ئاماده‌یی ئه‌حمه‌د موختار جاف و ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پیدان و چالاكیی لاوان، له ڕۆژی جیهانیی كاری خۆبه‌خشیدا ڕێوڕه‌سمێكی ڕێزلێنانیان ڕێك خست و تێیدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە زیاتر له سه‌د قوتابیی خۆبەخشی سنوورەکە.
م.ئه‌رسه‌لان عابد، ڕێكخه‌ری ڕێوره‌سمه‌كه، به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5|12|2019 له ڕۆژی جیهانیی كاری خۆبه‌خشیدا دەستمان کرد به ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمێكی ڕێزلێنان و تێیدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانمان پیشكه‌ش به نزیكه‌ی (118) خوێندكاری خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كرد، كه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا به شیوه‌یه‌كی خۆبه‌خشی خزمه‌تی ژینگه‌ی خوێندنگه‌كانیان و شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كردبوو."
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئامانج له سازكردنی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م نه‌ریته جیهانییه له نێوان خوێندكاران و لاوان‌دا ورده ورده په‌ره بسێنێت، چونكه پێمان وایه هیچ كاتیك بۆشاییه‌كانی ژیان ته‌نها به حكوومه‌ت پڕ ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان تێیدا به‌شداریی چالاكیان نەبێت".