دوو كیلۆگرام تەقەمەنی هەڵگرتبوو بەغدا، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دەستی بەسەرداگیرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ شانەی میدیای ئەمنی، دەستبەسەرداگرتنی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە بەغدا ڕادەگەیەنێت كە 2 كیلۆگرام تەقەمەنی لێبەسترابوو. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە ناوچەی جادریە لە بەغدا دۆزرایەوە كە 2 كیلۆگرام تەقەمەنی لێبەسترابوو”. هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”فڕۆكەكە لەسەر یەكێك لە باڵەخانەكان دۆزراوەتەوە لە ناوچەی جادریە و دوابەدوای […]