خەندان-
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وای حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌تیكرده‌وه، ئه‌مشه‌و هیچ موشه‌كێك ئاراسته‌ی باره‌گاكانیان له‌سنوری شاری موسڵ كرابێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی له‌نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، "سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مشه‌و باره‌گاكانمان له‌سنوری موسڵ بۆردومانكرابێت، ژماره‌یه‌ك ده‌نگیش به‌رزیش بیستراوه، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه موشه‌ك نه‌بون به‌ڵكو یاری ئاگرین بون له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی سدیق و سه‌كۆی ئاهه‌نگه‌كانی موسڵ هه‌ڵدراون".
ئاشكراشیكردوه، "ڕێوشوێنی یاسایی ده‌گرینه به‌ر به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌و هه‌واڵی درۆ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕو په‌یجه‌كانه‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ك موشه‌كه‌وه له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا كراوه‌ته ئامانج.