خەندان-
بەرپرسانی کەمبۆدیا رایانگەیاند، بەهۆی داڕوخانی باڵەخانەیەیەکی گەشتیاری، کە هێشتا لە قۆناغی دروستکردندا بوە، 36 کەس گیانیانلەدەستداوە و 23 کەسی دیکەش برینداربون.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی کەمبۆدیا بڵاویکردەوە، باڵەخانەی خەرسانی کە لە حەوت نهۆم پێکهاتبو لەشارۆچکەی کیت، کە دەکەوێتە کەنار دەریا بەدوری 160 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای پنومپینی پایتەخت داڕوخاوە.
بەهۆی داڕوخانی باڵەخانەکەوە 36 کەس گیانیانلەدەستداوە کە شەشیان منداڵن و 14ی دیکەشیان ژنن
خاوەنی باڵەخانەکە دو هاوسەری کەمبۆدین، لەئێستادا لێپرسینەوەیان لەبارەی هۆکاری داڕوخانی باڵەخانەکە لێدەکرێتپارێزگاری ناوچەکە باسی لەوەکردوە، خاوەنی باڵەخانەکە دو هاوسەری کەمبۆدین، لەئێستادا لێپرسینەوەیان لەبارەی هۆکاری داڕوخانی باڵەخانەکە لێدەکرێت.
هون سین، سەرۆک وەزیرانی کەمبۆدیا لەوبارەیەوە رایگەیاند، "داڕوخانی باڵەخانەکە لە ئەستۆی بەرپرسانی حکومە نیە، ئەو روداوە نەک هەر لە کەمبۆدیا بەڵکو لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش رودەدات".
کەمبۆدیا وڵاتێکی جێگەی بایەخە لەڕوی گەشتیاری وەبەرهێنانەوە بەتایبەت لەلایەن چینیەکانەوە.
شەش مانگ پێش ئێستا باڵەخانەیەک لەناوچەی سیهانوک داڕما، بەهۆیەوە 28 کەس گیانیان لەدەستدا، بەهۆیەوە تۆمەتی کوشتنی بێمەبەست روبەڕوی حەوت کەس کرایەوە.