هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی لە پرسەی قاسم سولیمانی لە هەولێر کرد و رایگەیاند، هەوڵدەدەین عێراق نەبێتە مەیدانی جەنگی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
فازڵ میرانی لەبارەی رۆڵی قاسم سولەیمانی رایگەیاند، ئەو دۆستی عێراق و دۆستی کورد بووە لە قۆناغە جیاجیاکان.
راشیگەیاند، قاسم سولەیمانی رۆڵی باشی لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە جەنگی دژ بە داعش هەبووە.
لەبارەی دۆخی عێراقیش رایگەیاند، حکوومەتی عێراق دەبێت باشتر خوێندنەوە بۆ رەوشەکە بکات و ئاشتبوونەوەی سیاسی لەگەڵ خۆپیشاندەران و لایەنەکان ئەنجام بدات.