وێنە و ڤیدیۆ..ئەسپێكی پۆلیس رەتیدەكاتەوە پێش خواردنەوەی كوپێك چا بچێتە سەركارەكەی

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-05 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

جەیك، ئەو ئەسپەیە كە تەمەنی 20 ساڵە و ماوەی 15 ساڵە لەگەل تیمی پۆلیسی وڵاتی مێرسیساید كاردەكات، خواردنەوەی چا-یەكی شیرین بە شیری كەمچەورییەوە بەشێكە لە رۆتینی رۆژانەی و رەتیدەكاتە دەستبەرداری ئەو رۆتینەی بێت.

رەتیدەكاتەوە هەستێت بۆ كارەكەی


هاوڕێكانی جەیك لە تیمی پۆلیسی مێرسیساید لەگەڵ بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكی جەیك-دا رایانگەیاندوە، هەمو بەیانیەك جەیك لەشوێنی خۆی دەمێنێتەوە و رەتیدەكاتەوە هەستێت بۆ كارەكەی، تا كوپێكی گەورە چا-ی شیرینی دەدەینێ.

ئاماژەیان بەوەشكردوە "جەیك پێیخۆشە چایەكەی شیرین بێت و لەبری كڵۆیەك شەكر دو دانەی تێدابێت، ئێمەش هەوڵدیدەن ئاوی سارج بكەینە چایەكەوە تا زمانی نەسوتێت".

جەیك بەردەوام سەرقاڵە بە ئەنجامدانی ئەركەكانی لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنی زیاتر بەرەوسەرەوە دەچێت، لە داهاتویەكی نزیكدا خانەنشین دەكرێت.