ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى كوردستان چه‌ندین جار ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان، ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌ش له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێ حكوومه‌ت پلانى هه‌یه بۆ دامه‌زراندنیان.
د. زێدان برادۆستى ئه‌ندامى لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا له په‌رله‌مانى كوردستان به(باس‌نیوز)ى راگه‌یاند:" به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و بڕینى بودجه‌وه چه‌ند ساڵێكه حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان نه‌یتوانیوه ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان دامه‌زرێنێت، به‌ڵكو ته‌نیا یه‌كه‌مه‌كان و ده‌رچووانى كۆلێژى پزیشكى گشتى دامه‌زراون ئه‌وانه‌ى كه زۆر پێویست بوون، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگاى حكوومى و ئه‌هلى له هه‌رێمی کوردستان هه‌ن و چاوه‌ڕوانى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن له كه‌رتى گشتى".
راشیگه‌یاند: "ساڵانه 30 بۆ 40 هه‌زار قوتابى له زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌رده‌چن بۆیه پێشبینى ده‌كه‌ین زیاتر له 100 هه‌زار ده‌رچوو له ته‌واوى كوردستان هه‌بن، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆره و بارى سه‌رشانى حكوومه‌تى قورس كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌یه بۆ دامه‌زراندنى ده‌رچووان به‌پێى پێویست".
ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد" دواى په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه یاساى چاكسازى داهاتێكى زۆر بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌مه‌ش حكوومه‌ت هه‌لى دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌ڕه‌خسێنیت به‌پێى ئه‌و پسپۆڕییانه‌ى پێویستن له دامه‌زراوه‌كانى حکوومەت، چونكه به‌پێى پڕۆه یاساى چاكسازى مووچه‌ى دووباره و بندیوار نامێنێت".