دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی توركیا بۆ ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كتوپڕبوو.
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند:" بڕیاره‌كه‌ی توركیا بۆ ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كتوپڕبوو چونكه هه‌تا دوێنێ هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو له وه‌رگرتنی هیچ گه‌شتیارێك بۆ توركیا.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كه نازانیین چییه هه‌رچه‌نده توركیا ڕایگه‌یاندووه به‌هۆی كۆرۆنا-وه بووه به‌ڵام به‌دووری مه‌زانن باری سیاسی نێوان توركیا و عێراق یاخود ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات هۆكارێك بێت بۆ ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و عیراق من له‌وباره‌یه‌وه هیچ شتێكی سیاسی نازانم به‌ڵام دو‌ریش نییه باری سیاسی نه‌بێت كه وای كرد له توركیا و عێراق گه‌شته‌كان هه‌ڵپه‌سێرن بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو:" داوام له‌وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن-ی هه‌رێمی كوردستان كردووه دیراسه‌ی كارئاسانی زیاتر له‌نرخی پشكنینی گه‌شتیاران بخاته به‌رده‌م لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا."