هه‌ولێر-KDP.info- سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان په‌یوه‌ست به ڕاگرتنی مه‌شقی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، هاوپه‌یمانان مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرتووه.
جه‌مال ئیمینكی، سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له بابه‌تی بۆشاییی سیاسی و سه‌ربازی له عێراق و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش له عێراق و ناوچه‌كه هه‌یه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه له ئاماده‌باشیدان و ئه‌م ئاماده‌باشییه‌ی پێشمه‌رگه ستراتیژییه‌كی نه‌گۆڕه، چونكه به‌رده‌وام له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك جموجۆڵی داعش ده‌بینرێ و ده‌بیسترێ."
سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی: "ئێستا به شێوه‌یه‌كی كاتی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ڕاگیراوه و ئاخۆ كاته‌كه‌ی چه‌ند ده‌خایه‌نێت، ئه‌مه‌یان تا ئێستا دیار نییه و بڕیاری كۆتایی له‌لای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه."
فایزه كۆیی