خەڵك- بەشی هەواڵ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە هەولێر ئاشكرای دەكات، ئەو كەسەی ئۆتۆمبێلێكی دزی و دواتر ڕەنگەكەی گۆڕیبوو دەستگیركرا. بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.ص.ع) دەستگیر كرد، كە هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (ئۆپڵ ڤیكترا). ئاشكراشی كردووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكەی گۆڕیبوو. […]
دوا نوێکردنەوە: 2020-08-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک