پەیامی پیرۆزباییی نێچیرڤان بارزانى بۆ پەیرەوانى کەنیسەی ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  جەژنی لەداییکبوونی حەزرەتی مەسیح بە گەرمى لە هەموو خوشک و برایانى پەیڕەوانى کەنیسەی ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس لە کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشیی کوردستانییان و سەرجەم گەلان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەماندا.

هەرێمى کوردستان، لانەى پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ماف و ئازادییەکانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیەتی، لەم یادەدا جەخت لە پاراستن و پتەوترکردنی بنەماکانی ئەم کولتوور و بەهایانە دەکەینەوە و هەموومان پێکەوە لەپێناو قووڵکردنەوەیاندا کاردەکەین.

جەژن و پشوویەکى ئارام بۆ هەمووان دەخوازم و هەموو ساڵێک بە خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

6/1/2020