هێزەکانی پەدەکە ئەمساڵیش نەیانهێشت تیمی رۆژنامەوانی Çira TV بچێتە شەنگال

دوا نوێکردنەوە: 2020-08-06 00:00:00 - سەرچاوە: ANF

ئەمڕۆ جەژنی جەمای شەرفەدینی کۆمەڵگای کوردانی ئێزدیە. تیمێکی رۆژنامەوانیی چرا تیڤی بە مەبەستی رووماڵکردنی رێورەسمەکانی ئەم جەژنە بە نیاز بوو سەردانی مەزاری شەرفەدین بکات، بەڵام هێزە چەکدارەکانی پەدەکە رێگەیان نەدا تیمە رۆژنامەوانیەکە بچێتە شەنگال.