دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراوى دۆر كه وردبینى بۆ به‌شێك له گرێبه‌سته‌كانى نه‌وتى هه‌رێم كردووه رایگه‌یاندووه: پشكی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێم (80%) و پشكی حكومه‌تیش (20%)ه له گێڵگه نه‌وتیه‌كان. رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نه‌وتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌مێنانی هاوبه‌شه سروشتی گرێبه‌سته‌كانیش به شێوه‌یه‌ك كراوه تاكه‌كه‌س ده‌توانێت ئاڕاسته‌ی گرێبه‌سته‌كان بكات رێكخراوى دۆر ده‌شڵێت ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان به‌رپرسیاره له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كانى نه‌وت له هه‌رێم.
رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نه‌وتی كوردستان له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ى بڵاویكردۆته‌وه، له به‌شێك له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم ده‌ركه‌وتووه "ئاڵوگۆڕ" له‌پشكی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكان ڕوویداوه، به‌جۆرێك له‌هه‌ندێك شوێن پشكی كۆمپانیاكان هێنده زیاده‌كراوه كه ناكرێت چاوپۆشی لێبكرێت چونكه پشكی كۆمپانیاكان بۆته (80%) و پشكی حكومه‌تی هه‌رێمیش بۆ (20%) كه‌مكراوه‌ته‌وه كه خۆى له خۆى نابێت پشكى كۆمپانیان له 20% زیاتر بێت و ده‌بێت پشكى حكومه‌ت له 80% كه‌متر نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی رێكخراولى دۆر پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌یه‌ك پاكێج گرێبه‌سته‌كانى بخاته به‌رده‌ستی دیوانی چاودێری دارایی و نابێت هیچ گرێبه‌ستێك ببوردرێت له وردبینیكردن، به‌تایبه‌ت "گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و 25 ساڵه‌ی غازی سروشتی، ڕوسنه‌فت و گرێبه‌ستی عه‌مباركردن و هه‌نارده‌كردنی تی پكۆ و گرێبه‌ستی فرۆشتن چونكه زۆترین گومان له‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌ستانه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه،" كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم تا پێش ساڵی 2014 به‌شێوه‌یه‌كی گشتی (57) گرێبه‌ستی هه‌بووه، به‌پله‌ی یه‌كه‌م (دی ئێن ئۆ، وێنسترین زاگرۆس، گنه‌ڵ ئینێرجی توركی، مۆڵی هه‌نگاری، ئیم ئۆڤی نه‌مساوی، كه‌ی ئین ئۆسی كۆری سودی یه‌كه‌م و دوومیان لێوه‌رگرتووه، به‌ڵام كۆمپانیای گنه‌ڵ ئینێرجی توركی له (14) گرێبه‌ستی هه‌رێمی كوردستان ناوی هه‌یه.
ئێستا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌وت ده‌فرۆشێت به‌ڵام ناتوانێت قه‌رزى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بداته‌وه و ماوه‌ى زیاتر له 60 رۆژیشه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابه‌ش نه‌كردووه، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ناتوانن موچه دابه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌رو 46 دۆلار به‌رزبۆته‌وه.