كەشناسی: بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 45

دوا نوێکردنەوە: 2020-08-07 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، پلەی گەرمای ئەمڕۆ هەینی نزم دەبێتەوە. كەشناسی ڕوونیشیكردەوە كە پێشبینی دەكرێت سبەی گەرما لە لە هەولێر یەك پلە و لە سلێمانیش دوو پلە بەرزبێتەوە و لە كەركوك و دهۆكیش پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.