ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێره‌وه‌

دوا نوێکردنەوە: 2020-08-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌شى مۆڵه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر، ده‌وامیان درێژ ده‌كه‌نه‌وه‌و رۆژانه‌ به‌سه‌ره‌ كاره‌كانى هاوڵاتیان رایی ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگارینامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان (وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان - بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر- بەشی مۆلەت ) بڕیاردرا بەم خاڵانەی خوارەوە:

1-بە درێژ کردنەوەی دەوامی فەرمی لە ( کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 6ئێوارە ، و بە پێی ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەستنی دەمامک و لەدەست کردنی دەستکێش ، بۆ پاراستنی تەندرووستی هەموو لایەک .
2-وە تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن کە تکیتی نۆرەی ئۆنلاینیان لایە.
3-تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن کە نۆرەی ( هێما و میکانیک- تاقیکردنەوەی ڕەمپە -و تاقی کردنەوەی ژمارە 8یان هەیە لەم خشتەیەی خوارەوە سەرەدان بکەن :
ا- نۆرەی ڕێکەوتی ( 1-8تاوەکو 15-8)دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 9-8 -2020سەرەدان بکەن.
ب- نۆرەی ڕێکەوتی(16-8تاوەکو31-8)دەتوانن لە ڕۆژی دوشەمە ڕێکەوتی 10-8 -2020سەرەدان بکەن.
ج-نۆرەی ڕێکەوتی ( 1-9تاوەکو 15-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 11-8 -2020سەرەدان بکەن.
د- نۆرەی ڕێکەوتی ( 16-9تاوەکو 30-9)دەتوانن لە ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 12-8 -2020سەرەدان بکەن.
4-ئەو نۆرانەی کە ماون لە خشتەیەکی تر لە داهاتو بڵاوی دەکەینەوە..
5-تەنها بەشی وەرگرتنی فۆڕم لە لینکی سڕە دانان کاردەکات بەشەکانی تر جارێ ڕاگیراون.
6-هەر هاوڵاتییەک مۆلەتەکەی بەسەر چوبێت دەتوانێت بەبێ ئەوەی بە ئۆنلاین سڕە بگرێت سەرەدانی بەشی مۆلەت بکات بۆ نوێ کردنەوەی مۆلەتەکەی بە مەرجێک پشکنینی چاوی کردبێت ..
بەهیوای پابەند بوون و سەڵامەتیەک بۆ هەموو لایەک ..
ئەمەی خوارەوەش لینکی نۆرە گرتنە ..
https://www.hawlertp.com/ahtp/