دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دوای به‌دواداچونێكی كه‌ناڵى سپێده له رێگه‌ى راپۆرتێكى هیوا فهقێیانییهوه، له‌باره‌ی نه‌خۆشخانه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی كۆڕۆنا له هه‌ولێر لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر هاتنه سه‌رخه‌ت.
هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سكاڵا‌و چاودێری سه‌ردانی پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی كۆڕۆنایان كرد.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به سپێده‌ی راگه‌یاند: دوای به‌دواداچوونمان بۆ ته‌واونه‌بوونی پڕۆژه‌كه بۆمان ده‌ركه‌وت هۆكار كرێكار‌و سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڵێنده‌ری پڕۆژه‌كه نین، به‌ڵكو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه كه پێكدێت له پاریزگای هه‌ولێرو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه داوای ڕوونكردنه‌وه له‌وان ده‌كه‌ین له‌باره‌ی هۆكاری ته‌واو نه‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كه.
بۆ بینینی راپۆرتەكە كلیك لێرە بكە