خەندان -
وەزارەتی گەشتە فڕۆکەوانیەکانی میسڕ رایگەیاند، "لەسبەینێ-وە تا هەینی داهاتو گەشتە فڕۆکەوانیەکانی وڵاتەکەی بۆ بەغداد رادەگرێت، ئەوەش بەهۆی خراپی رەوشی ئاسایشی عێراقەوە.
بەهۆی رەوشی ئێستای عێراق بڕیاری راگرتنی گەشتی هێڵی فڕۆکەوانی میسڕ بۆ بەغداد دراوە
باسم عەبدولکەریم، راوێژکاری راگەیاندنی وەزارەتی گەشتە فڕۆکەوانیەکانی میسڕ لە راگەیەنراوکدا ئەمڕۆ سێشممە بڵاویکردەوە، "بەهۆی رەوشی ئێستای عێراق و ناسەقامگیری باری ئاسایشی بەغدادی پایتەختی عێراق، بڕیاری راگرتنی گەشتی هێڵی فڕۆکەوانی میسڕ بۆ بەغداد دراوە".
ئەو بڕیارە لەسبەینێ چوارشەممەوە دەکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بڕیارە لەسبەینێ چوارشەممەوە دەکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا هەینی داهاتو بەردەوامدەبێت، ئەمەش بۆ سەلامەتی گیانی گەشتیارانە تا ئەو کاتەی رەوشی ئاسایشی بەغداد سەقامگیردەبێت".
هەر لەو راگەیەنراوەدا هاتوە، "وەزارەتی گەشتە فڕۆکەوانیەکانی میسڕ هاریکاردەبێت لەگەڵ هەمو لایەنەکاندا بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی عێراق و دوبارە هەڵپەساردنی گەشتەکانی لەو وڵاتەدا تا بەتەواوەتی رەوشی وڵاتەکە هێمن دەبێتەوە".
بهرهبهیانی سێی ئەم مانگە، هێزهكانی ئهمریكا لهڕێگهی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه دو ئۆتۆمبێلیان له نزیك فڕۆكهخانهی بهغدا بۆردومانكردو لهئهنجامیشدا، ههریهك له قاسم سولهیمانی، فهرماندهی گشتی فهیلهقی قودسی سهر به سوپای پاسدارانی ئێران و ئهبو مههدی و نۆ کەسی دیکەش کوژران، بەهۆیەوە پەیوەنیەکانی نێوان واشنتن و تاران ئاڵۆزتربوە.