پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ ڕای گشتیی عێراقی و كوردستانی

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لە هەموو لایەك هەست بە مەترسییەكی گەورە دەكرێت. لە حاڵەتی ئەوهایشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت نەك بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێهوودە بین.

ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن. بۆیە دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت. ئەگەر بێتوو پڕۆسەی چارەسەركردن لەسەر ڕێگەیەكی ئەوها بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناكەین بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی شەڕی بە وەكالەت و چارەنووسی نادیار بكات.

مسعود بارزانی
7ـی 1ـی 2020