لە سوریاوە هاتبوون عیراق، 20 چەكداری داعش دەستگیركران

دوا نوێکردنەوە: 2020-08-14 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ سەرچاوەیەكی ئەمنی، دەستگیركردنی 20 چەكداریی ڕێكخراوی داعش لەكاتی پەرینەوەیان لە سوریاوە بۆ نێو خاكی عیراق، ڕادەگەیەنێت. ئەمڕۆ هەینی میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە”سوپای عیراق توانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، 20 چەكداری داعش دەستگیربكات و ژمارەیەكیش بكوژێت”. بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات”دەستگیركردن و كوشتنی ئەو چەكدارانەی ڕێكخراوی داعش، […]