ساڵح بۆ غوتیرس جه‌خت له‌دووركه‌وتنه‌وه‌ لە ناكۆكی و کرژی و ململانێکان ده‌كاته‌وه‌.

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-08 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

 

 

به‌غدا-اه‌ع

 

به‌رهه‌م ساڵح سەرۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، جەختی لەوەكردەوە كە عێراق ببێتە گۆڕەپان و ناوەندێك بۆ سازان و ئاشتی ئقلیمی و نێودەوڵەتی،كه‌چى ئەنتۆنیۆ غوتیرس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان نونیگەرانی قوڵی خۆشی نیشاندا لەپای پەرەسەندنی گرژییەكان كە هەڕەشە دروست دەکات بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی.

نوسینگه‌ى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنیۆ غوتیرس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێگەیشت،لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دواین گۆرانكاری و پێشهاتە هه‌رێمایه‌تى و نێودەوڵەتییەكان و هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە تاوتوێكرا.

به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەیوەندییە تەلەفونییەكەی و سوربوونی لەسەر ئاسایش و سەلامەتی عێراق.

سەرۆك كۆمار جەختی لەوەشكردەوە كە عێراق ببێتە گۆڕەپان و ناوەندێك بۆ سازان و ئاشتی هه‌رێمى و نێودەوڵەتی، ھەروەھا دوور بێت لە ناكۆكی و کرژی و ململانێکان.

لاى خۆیه‌وه‌ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتیكردەوە لەسەر سوربوونی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و پارێزگاری لە سەروەری عێراق، ھاوکات نیگەرانی قوڵی خۆشی نیشاندا لەپای پەرەسەندنی گرژییەكان كە هەڕەشە دروست دەکات بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، جەختیشیكردەوە لە پێویستی دان بەخۆداگرتن و پەنابردنە بەر  زمانی عەقڵ بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان.