ههولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە نیگەرانین لە رەوشی ئێستای ناوچەکە و کەشێکی ناسەقامگیریی دروست کردووە.
راشیگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین ناوچەکە ئارامی بۆ بگەڕێتەوە و هەرێمی کوردستان لە گرژییەکان بە دوور بخەین و بە پارێزراویی بیهێڵینەوە.