4ی 12 ئەنجومەنی ناوەندی پەیامێکی 7 خاڵی لەسەر کۆنگرە بڵاو کردەوە و ڕایگه‌یاند، دەبێ کۆنگرە لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک کۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت ،پۆل پۆل كادیرانی یه‌كێتی پشتیوانیان له‌م په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كرد و ئه‌مڕؤش بۆپشتگیری زیاتر سه‌دان كادیری یه‌كێتی گردبونه‌وه و داوای به‌ستنی كۆنگره یان له‌م ساڵدا ده‌كرد. بۆقسه‌كردن له‌سه‌ر هۆكاری په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ به‌ستنی كۆنگره له 21ی 12 له‌به‌رنامه‌ی گه‌رماو گه‌رمی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستاندا زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ڕونكردنهوهی زیارتری دا. زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ڕایگه‌یاند:بابه‌تی كۆنگره بابه‌تێكی گرنگه و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری دا له 7ی12ی 2019 چواره‌مین كۆنگره ببه‌سترێت،به‌لأم به هۆكاری هونه‌ری و لۆجیستی ناتوانرێت كۆنگره ببه‌سترێت به‌لأم قوناغی یه‌كه‌م كه كۆنفرانسی كۆمیته‌و مه‌كته‌به‌كان بوو به سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات هه‌رچی قۆناغی دوهمیشه كه كۆنفرانسی مهڵبهندهكانه نه‌توانرا ببه‌سترێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامی كۆنفرانس ههیهوبهشدار ئه‌بێت هه‌ربۆیه نه‌كرا وناگونجێت 7ی 12 كۆنگره ببه‌سترێت،ئه‌مڕؤ 5ی 12 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبۆوه‌و بڕیاردرا كه 9ی 12 كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندو 21ی 12 كۆنگره ببه‌سترێت. باسی له‌وه‌شكرد :سه‌باره‌ت بهودهنگۆیانهی گوایه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆنگره نابه‌ستێت له‌م ساڵدا ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی نامه‌و داواكاری زۆری كادیرانی به‌ده‌ست گه‌شت له وباره‌یه‌وه ،هه‌ربۆیه ئه‌نجومه‌نی ناوهندیله 4ی 12دا په‌یامێكی حه‌وت خاڵی بلأوكردهوهو به‌وردی ڕونمان كرده‌وه وه‌ك په‌یامێكیش بۆسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بوو كه ده‌بێت له‌م ساڵدا كۆنگره ببه‌سترێت. زوبێی عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد یه‌كێتی هیچ فشارێكی لهسهرنهبوه بۆنهبهستن یان نه‌به‌ستنی كۆنگره ته‌نها چه‌ندین كه‌ناڵی نهیاربوو هه‌واڵی بێ بنه‌مای بلأودهكردهوه و له‌كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌ترسن،وه ئیمه ده‌مانه‌وێت كۆنگره‌یه‌ك بۆنوێبونهوه ببه‌ستین چونكه پاشه‌كشه‌مان كردوه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن یه‌كێتی نوێ ده‌بێته‌وه جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ڕایگه‌یاند:یه‌كێتی كه دامه‌زرا بو به …
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-06 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia