دیجیتاڵ میدیاى سپێده
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك واژۆ كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت.
دكتۆر شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سپێده‌ی ڕاگه‌یاند، واژۆمان كۆكردۆته‌وه بۆبانگێشتكردن و لێپرسینه‌وه له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی لێبڕینی موچه و ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی كه له‌هه‌رێم دروستكراوه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌شڵێت، حكومه‌ت به‌نایاسایی ئه‌مه دووه‌م جاره موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كاته‌وه حكومه‌ت ده‌ره‌قه‌تی كۆمپانیاكانی ده‌روازه سنوریه‌كان نایه‌ت كه داهاتی هه‌رێم ئه‌به‌ن، حكومه‌ت ده‌ره‌قه‌تی بازرگانانی نه‌وت نایه‌ت، ته‌نیا ده‌ره‌قه‌تی لێبرینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دێت و به‌ئاسانی ده‌ستی بۆ ده‌بات