بەڕێوەبەری دوو نەخۆشخانەی ئیدارەی ڕاپەڕین دەستیان لەكاركێشایەوە

دوایین نوێکردنەوە 2020-08-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ دوای بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێوەبەری دوو نەخۆشخانەی ئیدارەی ڕاپەڕین دەستیان لەكاركێشایەوە. ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند هەردوو بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە و نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ دەستیان لەکار کێشایەوە. تا ئێستا هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری ئەو دوو نەخۆشخانەیە ڕانەگەیەندراوە. هەفتەی ڕابردووش بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.