هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/1/2020 له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنى پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه گه‌یشت:
1- كۆبوونه‌وه به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ڕووداوانه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا له عێراق ڕوویان دا، به‌تایبه‌تیش پێشهاته‌كانى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ و جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكانه له به‌رژه‌وه‌ندیى هیچ لایه‌ك و به‌تایبه‌تى له به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌لانى عێراقدا نییه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌ك دان به خۆیاندا بگرن و سه‌رجه‌م و هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ هه‌وڵى جددى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان و گه‌لى به‌شمه‌ینه‌تى عێراق چیتر باجى ئه‌و ڕووداوانه نه‌دات و ئه‌و بارودۆخه نه‌كرێته بیانووى پشتگوێخستنى خواسته ڕه‌واكانى هاووڵاتیان و خۆپیشانده‌رانى عێراق.
2- هاوهه‌ڵوێستیى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رز نرخێنرا و دووپاتى زه‌رووره‌تى كارى هاوبه‌ش و پاراستنى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه‌كان له به‌غدا و هه‌رێم كرایه‌وه به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، ئامانجى سه‌ره‌كیى هه‌مووان بێت.
3- پاڵپشتیى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى دووپات كرایه‌وه.
4- كۆبوونه‌وه به نیگه‌رانییه‌وه سه‌یرى هه‌نگاونانى یه‌كلایه‌نه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له دانیشتنى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 5/1/2020ی‌دا ده‌كات و به پێشێلكردنى بنه‌ماى پێكه‌وه‌كاركردن و ده‌وڵه‌تى فیدراڵ و به مه‌ترسى ده‌زانێت بۆ پرۆسه‌ى سیاسى و سه‌قامگیریى عێراق.
5- كۆبوونه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان به به‌شدارى و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان بێت.