دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لەسەر دواكەوتنی و لێبڕینى موچه، 48 دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشدارى ده‌ده‌نه حكومه‌ت و رایده‌گه‌یه‌نن: بێ متمانه‌یی نێوان حكوومه‌ت و هاوڵاتییان گه‌شتۆته ئاستێكى مه‌ترسیدار وهاوڵاتى متمانه‌ى به‌وه نیه كه حكوومه‌ت پاره‌ى نیه.
له به‌یاننامه‌ى ئه‌و دادوه‌رانه‌دا هاتووه، له كاتێكدا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و پزیشكان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و خانه‌نشینان , چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون پاش ئارامگرتنێكی زۆر و پڕوكێنه‌ر، ئومێدێكی زۆریان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى چاكسازی هه‌ڵچنیبوو بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به موعاناتیان بهێنێ و مووچه به ته‌واوه‌تی و له كاتی خۆی وه‌رگرن , كه‌چی جارێكی تر بوون به قوربانی و ڕێژه‌ى 21% له مووچه‌كه‌یان بڕا و بڕیار بوو بۆ ته‌نها مانگێك بێ كه چى ئه‌م مانگه‌شی هاته سه‌ر و له‌وانه‌شه به‌رده‌وام بێ ئه‌م جۆره بڕیارانه، مووچه خۆر و هاوڵاتی بێ متمانه و تووڕه كردووه و به ناچارى له سۆشیال میدیا و شه‌قام به‌ئاشكرا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌شێوه‌یه‌ك بێ متمانه‌یی نێوان حكوومه‌ت و هاوڵاتییان گه‌شتۆته ئاستێكى مه‌ترسیدار وهاوڵاتى متمانه‌ى به‌وه نیه كه حكوومه‌ت پاره‌ى نیه چونكه خودى به‌رپرسه‌كانیان باس له بوونى پاره‌ى ژێر زه‌مینى و تاڵانى وقاچاخچێتى به‌رپرسان له مه‌رزه‌كان ده‌كه‌ن , و باس له سه‌دان ملیاردهكرێ كه دهچێتهگیرفانى گه‌نده‌ڵكاران , بۆیه پێویسته حكومه‌ت به‌رپرسیارانه تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داخوازییه ڕه‌واكانیان بكات , وه ئێمه بابه‌تی بڕینی مووچه‌ی سەرجەم چیینو توێژەکانی سەرەوەو دادوەران کە سەر بەدەسەڵاتی دادوەرییە و بەپێی یاسا دەسەڵاتێکی سەربەخۆیەویاسای تایبەتی خۆیان هەیە، له ژێر هه‌ر بیانوویه‌كدا به نایاسایی ده‌زانین و پێویسته به زووترین كات كۆتایی پێ بهێنرێ.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئێمه به حوكمی پیشه‌كه‌مان له نزیكه‌وه ئاگادارین ئه‌م دۆخه ئابوورییه خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له لێواری داڕووخان نزیك بكاته‌وه, ڕێژه‌ى تاوانی دزی وبەرتیل و خۆكوشتن و كوشتن و بازرگانی به مادده‌ى هۆشبه‌ر و به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كردووه , توندوتیژى خێزانی ، كێشه‌ى ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه و كه‌می پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیری و كۆچ بۆ هه‌نده‌ران و نه‌مانی ئینتیماى نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی لای زۆرێك له‌گه‌نجان و لاوان زه‌نگی ترسناكن,پێویسته هه‌موومان له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بین و پێویست بوو له بری بڕینی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ری ڕاسته‌قینه چاكسازی له بڕینی مووچه‌ى هه‌زاران بندیوار و زیاد له مووچه‌یه‌ك ، چاكسازی له شه‌فافیه‌تى داهات بكرایه،چونكه ته‌واوى وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان ته‌نها پێویستیان به( 400 )ملیار دیناره بۆ پێدانی مووچه‌ى ته‌واو به هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانانیشه‌وه بهبڕواى ئێمهچاكسازى راسته‌قینه بهگهڕاندنهوهى شكۆ بۆ دامه‌زراوه‌كانى ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی و په‌رله‌مان و سه‌ربه‌خۆبوونیان به‌شیوه‌یه‌ك بتوانن ڕۆڵى خۆیان له جێبه‌جێكردنى یاسا‌و چاودێرى حكوومهتتدا ببینن،به‌شیوه‌یه‌ك هاوڵاتى له‌سه‌روه‌رى یاسا دڵنیا بێت، حكوومه‌ت پابه‌ندى یاسا بێت و تاك لایه‌نه ده‌ستكاری مووچه‌ی مووچه‌خۆرانى نه‌كات و ڕێز له پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى تر‌ى یاسادانان و دادوه‌ری بگرێ و سه‌ربه‌خۆبوونیان بپارێزێ وكار بۆسهروهرى یاسابكات.
دادوه‌ران ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، ئێمه‌ى هه‌ڵگرانی مه‌شخه‌ڵی دادگه‌ری له دادوه‌ران و داواكارانی گشتی پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ مافی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین و داواكارین حكومه‌ت كۆتایی به‌م بێ باكییهى بهێنێت وگوێ له‌داخوازى شه‌قام بگرێت، ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێ به‌جێ بكات و له ژێر هیچ بیانوویه‌كدا ده‌ست بۆ قووت و بژێویان نه‌بات وبەپێجەوانەوە ڕێكکارى یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گه‌ر به‌رده‌وام بێت،وه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه بێ ده‌نگ نابیین و هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت گه‌ر كۆتایی به‌م نادادییه نه‌هێنرێ و یاسای چاكسازی به هه‌موو بڕگه‌كانی به زووترین كات جێ به‌جێ نه‌كرێت به تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خانه‌نشینی نایاسایی و مووچه‌ى كه‌سانی بندیوار و دیارده‌ی بوونی زیاد له یه‌ك مووچه, وەئێمە لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەییمان ئەم هەڵوێستە ڕادەگەیەنیین و بۆ هییچ لایەنێکی سیاسی نیە بۆ مەرامو بەرژەوەندی خۆی تەوزیفی کات،به هیواى كۆتایی هێنان به‌م دۆخه‌و گێڕانه‌وه‌ى مافی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران .